دانوستانی "ناڕاستەوخۆ"ی نێوان تاران و واشنتن لە مەسقەت دەستیپێكرد
دانوستانی "ناڕاستەوخۆ"ی نێوان تاران و واشنتن لهبارهی دۆسیهی ئهتۆمی كۆماری ئیسلامی ئێران لە مەسقەتی پایتهختی عومان دەستیپێكرد.
ئهمڕۆ هەموچاوەکان ڕو لە مەسقەتی پایتەختی عومانن، کە خولێکی نوێی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بهڕێوهدهچێت، پرسیارەکان لەبارەی چارەنوسی ئەم دانوستانانە و ئایا بە پێشکەوتنێکی دیپلۆماسی کۆتایی دێت یان تەقینەوەیەکی سیاسی لێدهكهوێتهوه؟
سێ پسپۆڕی تاران، واشنتۆن و ڕیاز باس لە ئاڵۆزییەکانی ئەم خولە نوێیەی دیالۆگ دەکەن، کە لە غیابی هاوپەیمانانی ناوچەیی و ئەوروپایی بەڕێوەدەچێت، ئەوەش نیگەرانییەکانیان لەبارەی هاوپەیمانێتیی ئەمریکا و ئێرانی دەوروژاند، کە هاوسەنگییەکی ئەمریکا و ئێران هاوسەنگیی ناوچەکە لە قاڵبدەدات.
بەوتەی ئیحسان ئەلخەتیب، مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی مێریدیان لە ئەمریکا، واشنتن سەرنجی لەسەر سێ میحوەری سەرەکییە کە بریتین لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، بەرنامەی موشەکی بالیستیکی و دەستێوەردانەکانی ناوچەیی لە ڕێگەی میلیشیاکانی تارانەوە، دەشڵێت، ئیدارەی ترەمپ پێیوایە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران ئەگەری هەیە، ئەگەر تاران قبوڵ بکات کە "دەوڵەتێکی ئاسایی" بێت و دەستبەرداری تەماحە سەربازییە نێودەوڵەتییەکانی بێت.
