عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لەبەردەوامی هاریکاریی لەبوارەکانی چاکسازیی ئیداری و گۆڕانی کەشوهەوادا دەکەنەوە
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،ئەمڕۆ دووشەممە، جەختی لەجەختی لەبەردەوامی هاوکاری نێوان حکومەتی عێراق و ئاژانسە پسپۆڕیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوە، بەتایبەتی لەبوارەکانی چاکسازیی ئیداری و گۆڕانی کەشوهەوادا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە"سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی کرد لە نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق محەمەد حەسان، لە میانی دیدارەکەدا پێداچوونەوەیان بە ڕێڕەوی هاریکاری لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکارەکانی کۆتاییهێنان بە کارەکانی ئەو نێردە نێودەوڵەتییە کرد کە لە عێراق کاردەکات.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە سەرۆک وەزیران ستایشی ڕۆڵی گەورە و گرنگی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد لەهاوکاریکردنی عێراق لەماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا و جەختی لەبەردەوامی هاوکاری نێوان حکومەتی عێراق و ئاژانسە پسپۆڕیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوە، بەتایبەتی لەبوارەکانی چاکسازیی ئیداری و گۆڕانی کەشوهەوادا.
سودانی ئاماژەیشی بە پێویستی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان وڵاتە جیاجیاکان کرد، بۆ بەدیهێنانی ئاسایشی هاوبەش و پشتیوانی عێراق بۆ دیالۆگی بەردەوامی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران.
لە لای خۆیەوە نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەسەر ئامادەیی ڕێکخراوە نێودەوڵەتی کردەوە، بۆ پشتیوانیکردن لە تێڕوانینی عێراق بەرامبەر ئاستەنگەکانی ناوچەکە.
