پەرلەمان دەنگ لەسەر یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەدات... سەرۆک کۆمار: ڕۆژێکی مێژووییە
سەرۆکایەتی کۆمار،ئەمڕۆ دووشەممە، پێشوازیکرد لە پەسەندکردنی یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە، کە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا دەنگی لەسەر درا و بە نۆزدەهەمین پارێزگاری عێراق دیاریکرا.
سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە "گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی رۆڵەکانی گەلەکەمان دەکەین لەپارێزگای هەڵەبجە بەبۆنەی پەسەندکردنی یاسای دامەزراندنی پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی بەرێزەوە ، ئەم هەنگاوە مێژووییە کە بەدادپەروەری و مافێکی لەمێژە چاوەڕوانکراو و هەنگاوێکی ئەرێنی لەسەر ڕێگای بەدیهێنانی دادپەروەری و دڵسۆزی بۆ خوێنی ئەو شەهیدانەی کە لەقێزەونترین تاوانی مێژووی هاوچەرخدا شەهید بون .
وتیشی لەکاتێکدا پیرۆزبایی لە گەلەکەمان دەکەین لەهەڵەبجە و سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و بەڕێزانی ئەندامانی ئەنجومەن دەکەین بۆ دەنگدان لەسەر ئەم یاسایە کە مانای دادپەروەری نیشتیمانی و ناسینی ئازارەکانی شارێک بەرجەستە دەکات کە سیمبولێکی ئینسانی ئەبەدی لە ویژدانی عێراق و نێودەوڵەتیدا بەرجەستە دەکات.
شایەنی باسە ئەنجوومەنی نوێنەران لە دانیشتنی ئەمڕۆ دووشەممەدا دەنگی لەسەر ڕەشنووسی یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە چوارچێوەی کۆماری عێراق دا، کە لەلایەن هەردوو لیژنەی هەرێم و پارێزگا ناپەیوەستەکان بە هەرێمەوە و لیژنەی یاسایی پێشکەش کراوە.
