شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا سوپاسی هه‌موو فراكسیۆنه كوردییه‌كان دەکات بۆ پشتیوانیكردنی پرۆژه‌یاسای پارێزگابوونی هەڵەبجە
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له باره‌ی په‌سندكردنی پرۆژه‌یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه سوپاسی هه‌موو فراكسیۆنه كوردییه‌كانی کرد بۆ پشتیوانیكردنی پرۆژهیاساکە.
دووشه‌ممه، 14ـی نیسانی 2025، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سوپاسی هه‌موو فراكسیۆنه كوردییه‌كانی كرد بۆ پشتیوانیكردنی پرۆژه‌یاساكه و تێپه‌ڕاندنی له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ندێك له فراكسیۆنه‌كان ئاسته‌نگیان دروست ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه تێنه‌په‌ڕێندرێت، به‌ڵام دوای هه‌وڵێكی زۆر توانرا ئه‌و ئاسته‌نگانه هه‌ڵبگرن، به‌تایبه‌ت كه هه‌وڵ ده‌درا به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه و قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر بكرێته یه‌ك پاكێج.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جه‌ختیشی كرده‌وه، پاساوی هه‌ندێك له فراكسیۆنه عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ ئاستی قوربانییانی هه‌ڵه‌بجه یه‌ك ناگرێته‌وه، چونكه بابه‌تی هه‌ڵه‌بجه بابه‌تێكی مه‌عنه‌وییه و په‌سندكردنی پرۆژه‌یاساكه كه‌مترین وه‌فایه به‌رانبه‌ر به قوربانییانی هه‌ڵه‌بجه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گوتیشی، هه‌ندێك فراكسیۆنی سیاسی كه تا ماوه‌یه‌ك به‌ڵێنیان به كورددا بوو بۆ تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌یاساكه، به‌ڵام ویستیان به پاساوی جیا جیا دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان تێك بده‌ن. ڕوونیشی كرده‌وه، پرۆژه‌یاساكه زۆر به یاسایی تێپه‌ڕی.
