داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له‌مانگی نیسان بڕی زیاتر له شه‌ش ملیار بووە
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه، داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له رۆژی 12ی (نیسان/4) تاوه‌كو 18ی (نیسان/4)ی 2025، بڕی زیاتر له شه‌ش ملیار و 444 ملیۆن و 719 هه‌زار دیناره، كه 78%ی داهاته‌كه‌ش به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی راگه‌یاندوه به‌شێوه‌یه‌ك شه‌ش ملیار و 444 ملیۆن و 719 هه‌زار و 117 دینار بوه، به‌جۆرێك كه 78% ی داهاته‌كه به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، پێنج ملیار و 8 ملیۆن و 716 هه‌زار و 617 دیناری واتا 78%ی داهاته‌كه به شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه، بڕی یه‌ك ملیار و 430 ملیۆن و 782 هه‌زار و 750 دیناری به‌شێوه‌ی چه‌كه كه رێژه‌ی 22%ی كۆی گشتی داهاته‌كه پێكده‌هێنێت، هه‌روه‌ها بڕی پێنج ملیۆن و 219 هه‌زار و 750 دیناریشی به‌شێوه‌ی مقاسه‌یه.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاشكرا ده‌كات كه پێكدێن له 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.
