ڕوسیا بڕیاری قەدەغەكردنی چالاكییەكانی بزوتنەوەی تاڵیبانی لە وڵاتەکەی ڕاگرت
دادگای باڵای ڕوسیا بڕیاری قەدەغەكردنی چالاكییەكانی بزوتنەوەی تاڵیبانی لە روسیا ڕاگرت كە ئێستا حكومڕانی ئەفغانستان دەكەن.
ئاژانسی هەواڵی نۆڤۆستی ڕوسی بڵاویكردەوە، بە بەشداری نوێنەری تاڵیبان، دادگای باڵای ڕوسیا هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەكردنی جموجۆڵی تاڵیبانی لەناوخۆی ڕاگەیاند.
ئاژانسی ڕۆیتەرزیش بڵاویكردەوە، دادگای باڵای ڕوسیا تاڵیبانی ئەفغانستانی لە لیستی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان لابردوە، واتا لەدەوای ئەم بڕیارە روسیا بە شێوەی فەرمی مامەڵە لەگەڵ تالیبانی ئەفغانستان دەكات.
پڕۆسەی دادگاییكردنەكە لە دانیشتنی داخراودا بووە نوێنەرانی داواكاری گشتی و وەزارەتی داد و پارێزەرێك كە نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەكانی تاڵیبان دەكات، بەشدارییان كردووە، داواكاری هەڵگرتنی قەدەغەی تاڵیبان لە روسیا لە لایەن داواكاری گشتی ڕوسیا پێشكەشی دادگای باڵای ڕوسیا كرابوو تێدا داوای ڕاگرتنی قەدەغەكردنی چالاكیەكانی بزوتنەوەكەی لە ڕوسیا كردبوو.
لە كۆتایی مانگی ئازاری ڕابردودا، دادگای باڵای ئەمریكا ڕایگەیاند، داواكارییەكی لە داواكاری گشتی ڕوسیا وەرگرتوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەكردنی تاڵیبان لە ئەفغانستان كە دو دەیە لەمەوبەر وەك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی بە تاوان ناسێندرابوو.
