ئه‌حمه‌د عه‌لوانی دوای زیاتر له 12 ساڵ زیندانی ئازادكرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، دوای 12 ساڵ له زیندان، ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د عه‌لوانی كه له ساڵی 2013دا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بو ئازادكرا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ئه‌حمه‌د عه‌لوانی دوای زیاتر له 12 ساڵ زیندانی ئازادكرا، له كاتێكدا كه له ساڵی 2013دا سه‌ركردایه‌تی خۆپیشاندانه‌كانی ده‌كرد و له‌لایه‌ن هێزێكی سه‌ربازییه‌وه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستگیركرا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكردوه، "ئێستا ئه‌حمه‌د عه‌لوانی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه له زیندانی ناوه‌ندیی سوسێ له سلێمانی ده‌گوازرێته‌وه بۆ رومادی".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌حمه‌د عه‌لوانی یاسای لێبوردنی گشتی نایگرێته‌وه، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌کان، دوای ئه‌وه‌ی پاره‌ی خوێنیان پێدرا كه به زیاتر له یه‌ك ملیار دینار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، داوای یاساییه‌كه‌یان كشانده‌وه، دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی به‌غداش، بڕیاری ئازادكردنی بۆ ده‌ركرد".
