عێراق و ئوردن بەردەوامی هەماهەنگی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ناوچەکە دووپات دەکەنەوە
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و ئەحمەد سەفەدی، سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن، ئەمڕۆ پێنجشەممە،جەختیان لە بەردەوامیی هەماهەنگییان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ناوچەکە کردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی کرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی شانشینی هاشمی ئوردن ئەحمەد سەفەدی و شاندەکەی یاوەری.
وتیشی لە دیدارەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کرا و جەخت لەسەر بەهێزکردنی هاوکاری هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە بەتایبەتی لە بوارەکانی هاوکاری پەرلەمانی و ئابووری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بۆ ئاسۆیەکی فراوانتر کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات.
هەروەها جەختیان لەسەر گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی نێوان ئوردن و عێراق کردەوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی بارودۆخی ناوچەکە و پێویستی هەماهەنگی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی زایۆن بۆ سەر کەرتی غەززە و ئەو تاوانە دڕندانەیەی کە دژ بە ڕۆڵەکاژی گەلی فەڵەستینمان ئەنجام دەدرێت، هەروەها بەهێزکردنی هەوڵەکان بۆ پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
