ڕەشید وسەفەدی جەخت لەسەر پێویستی کۆتاییهێنان بە ململانێ و گرژییەکان دەکەنەوە
سەرۆک کۆمار لەمیانی پێشوازیکردنی لە وەفدی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن جەختی لەسەر پێویستی کۆتاییهێنان بە ململانێ و گرژییەکان لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی کردەوە.
سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە، بڵاویکردەوە"سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید لە کۆشکی بەغدا پێشوازیکرد لە ئەحمەد سەفەدی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن و وەفدی هاوڕێی .
وتیشی لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمار بەخیرهاتنی وەفدەکەی کردو جەختی لە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی نێوان پەرلەمانتارانی عێراق و ئوردن و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون و شارەزایی کردەوە لەنیوانیان هەروەها پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان له بوارەکانی بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوولا لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندییه برایانەکان .
رەشید ئاماژەی بە بارودۆخی ناوچەکە کرد و جەختی لەسەر پێویستی کۆتاییهێنان بە ململانێ و گرژییەکان لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی کردەوە و کارکردن بۆ پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری بەپێویست زانی و تەئکیدی لەسەر هەڵوێستی عێراق لە پشتیوانیکردن لە گەلی فەلەستین بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی کرد.
سەرۆک کۆمار ستایشی بەستنی دانیشتنی گشتی پەرلەمانی عەرەبی کرد لە بەغدا و تەئکیدی لەوە کردەوە کە ئەم کارە بەرجەستەکردنی ئەو پەیوەندییە پتەوەیە کە عێراق لەگەڵ براکانیدا دەبەستێتەوە و ڕەنگدانەوەی پەرۆشی عێراقە بۆ پشتیوانیکردن لە پرۆسەی کاری هاوبەش.
لەبەرامبەردا ئەندامانی وەفدی
میوان خواستی حکومەت و گەلی ئوردنیان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برا و پەرەپێدانی هەماهەنگی لەبوارەکاندا دووپاتکردەوە.
