سەرۆکی لوبنان بانگهێشتی فەرمی بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبی لە بەغدا پێگەیشت
جۆزێف عەون سەرۆک کۆماری لوبنان ئەمڕۆ هەینی پەیامێکی نووسراوی لە عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراقەوە بەدەستی ئەحمەد فەکاک بەدرانی وەزیری ڕۆشنبیرییەوە پێگەیشت.
بەگوێرەی بەیاننامەیەک کە دەستی موتەڵع کەوتووە، لە نامەکەدا بانگهێشتی فەرمی بۆ بەشداریکردن لە 34ەمین دانیشتنی ئاسایی لوتکەی عەرەبی و پێنجەمین دانیشتنی لوتکەی گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی عەرەبی لەخۆگرتبوو، کە ڕۆژی شەممە 17ی ئایار لەلایەن بەغدا (دارالسەلام)ەوە میوانداری دەکرێت.
لە نامەکەدا هاتووە: "ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوە دەکەین ئەم دوو لوتکەیە بەشداربن لە بەهێزکردنی کردەوەی هاوبەشی عەرەبی و بەدیهێنانی هیوای گەلانی عەرەب لە ژێر ڕۆشنایی ئەو ئاڵنگاریی و هەلومەرجەی کە ڕووبەڕووی وڵاتەکانمان دەبێتەوە. بەشداری بەڕێزتان کاریگەرییەکی قووڵی دەبێت لەسەر گەیشتن بە پێشکەوتنی بەرجەستە لەسەر ڕێبازی هاوکاری عەرەبی و گەیشتن بە ئامانجە خوازراوەکان، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندی گەلی عەرەب بپارێزێت و". ئاواتەکانیان بۆ ژیانێکی ئارام و خۆشگوزەران بەدی دەهێنێت”.
لای خۆیەوە عەون سوپاسی بەدرانی کرد بۆ سەردانەکەی و سڵاوی خۆی گەیاندە ڕەشید و سودانی و جەختی لە "بەهێزی پەیوەندییەکانی لوبنان و عێراق و خواستی هاوبەش بۆ بەهێزکردنیان لە هەموو بوارەکاندا کردەوە".
بەدرانی بە یاوەری بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لوبنان، خاتوو نەدا کەریم مەجول و محەمەد فاریس لە ستافی مەراسیمی باڵیۆزخانەکە بوو.
