نزیکەی ملیۆنێک دەنگدەر زانیارییەکانیان نوێ کردووەتەوە
ئەمڕۆ هەینی ،كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگەیاند تا ئێسته نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س تۆماره‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه، ئاماژە بەوەکرا پرۆسه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران به‌رده‌وامه.
.
عیماد جه‌میل، سه‌رۆكی تیمی ڕاگه‌یاندن له كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، پرۆسه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كاندا كه 1079 ناوه‌ندن، به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ هه‌ینیش ده‌وام كراوه.
عیماد جه‌میل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، تیمه‌كانیان ڕۆژانه له بنكه‌كان له كاتژمێر 8 به‌یانی بۆ 5ـی ئێواره ته‌نانه‌ت له ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه و ڕۆژانی پشووی فه‌رمیش ده‌وام ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی تیمی ڕاگه‌یاندن له كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕوونیشی كرده‌وه، تاوه‌كوو كاتژمێر یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نزیكه‌ی 890 هه‌زار ده‌نگده‌ر تۆماره‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه.
