بەهێزکردنی هاوکاری دەستووری نێوان عێراق و تورکیا لە ڕێگەی یاداشتێکی نوێی لێکتێگەیشتنەوە
ئەمڕۆ شەممە، دادگای باڵای فیدراڵی و دادگای دەستووری تورکیا لە ئەستەنبوڵ، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری، ئاڵوگۆڕی زانیاری و شارەزایی، و بنیاتنانی توانا دامەزراوەییەکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی دادگای باڵای فیدراڵی لە بەیاننامەیەکدا کەدەست موتەڵع کەوتووە ڕایگەیاندووە: "دادگای باڵای فیدراڵی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ دادگای دەستووری تورکیا لە ئەستەنبوڵ واژۆ کردووە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "یاداشتنامەکە لە پەراوێزی بەشداریکردنی سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی لە کۆڕبەندی زانستی دەستووری کە بە بۆنەی 63 ساڵەی دامەزراندنی دادگای دەستوری تورکیا لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆکی دادگا دەستوریەکان و ئەنجومەنەکان و سەرۆکی دادگا نێودەوڵەتییەکان، لەسەر بانگهێشتی هاوتاکەی، قادر ئوزوکایا، سەرۆکی دادگای دەستووری تورکیا."
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بەرزکردنەوەی هاوکاری و ئاڵوگۆڕی زانیاری و شارەزایی هاوبەشە، هەروەها بنیاتنانی توانا دامەزراوەییەکان بەگوێرەی باشترین پراکتیکەکانی بواری یاسای دەستووری و دادپەروەری دەستوورییە.
