سودانی ستایشی ڕۆڵی هۆزە ڕەسەنەکانی عێراق و هەڵوێستی شەرەفمەندانەیان دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، لەمیانی پێشوازیکردنی لە شاندێکی هۆزی سەیدەکانی ئەلتوال و بەشێک لە کەسایەتییە دیارەکانی دیوانیە ستایشی ڕۆڵی هۆزە ڕەسەنەکانی عێراق و هەڵوێستی شەرەفمەندانەیانی کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە پێشوازی کرد لە شاندێکی هۆزی سەیدەکانی ئەلتوال و چەند کەسایەتییەکی دیاری پارێزگای دیوانیە.
وتیشی سودانی بەخێرهاتنی شاندی هۆزەکەی کرد و ستایشی ڕۆڵی هۆزە ڕەسەنەکانی عێراق و هەڵوێستی شەرەفمەندانەیانی کرد لەبەرگریکردن لە یەکڕیزی و سەروەری عێراق و هەڵوێستی قارەمانانەی ڕۆڵەکانیان لە بەرەنگاربووبەی چەتەکانی داعش و بەهاتنە دەمەوەی فەتوای مەرجەعییەتی باڵا و قوربانییە مەزنەکانیان لەپێناو سەروەری عێراق و پاراستنی ئاشتی مەدەنی و کۆمەڵایەتی و پاراستنی دامودەزگاکانی دەوڵەت.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەکرد حکومەت گرنگی بە هەژارترین پارێزگاکان دەدات و کار بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و ژێرخان تێدا دەکات، و ئاماژەی بە قەبارەی ئەو پرۆژانە کرد کە لەپارێزگای دیوانیە جێبەجێدەکرێن و دوای تەواوبوونیان خەڵکی پارێزگاکە هەست بە ئەنجامەکانی دەکەن، و حکومەت پاکێجێکی تایبەتی پڕۆژەی دەستپێکردووە، کە بریتییە لەدامەزراندنی تۆڕی ئاوەڕۆ و پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە لەزۆربەی قەزاو ناحییەکانی پارێزگاکە، هەروەها ئاوەدانکردنەوەی زۆربەی گەڕەکەکانی ناوەندی شاری دیوانیە، جگە لەپڕۆژە گرنگەکان لەوانە فراوانکردنی پاڵاوگەی شەنافییە و دامەزراندنی وێستگەی کارەبای شەنافییە به توانای 1200 مێگاوات.
