کومیسیۆن: زیاتر له 70 پارت و هاوپه‌یمانیی سیاسی بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو خۆیان تۆمار كردووه
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه به ژماره‌ی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات، كه تا ئێستا خۆیان بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو تۆمار كردووه.
شه‌ممه، 26ـی نیسانی 2025، عیماد جه‌میل، سه‌رۆكی تیمی ڕاگه‌یاندن له كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، تاوه‌كوو ئه‌مڕۆ، زیاتر له 70 پارت و هاوپه‌یمانیی سیاسی بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو خۆیان له كۆمیسیۆن تۆمار كردووه.
عیماد جه‌میل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، 60 هاوپه‌یمانیی سیاسیی پێشتر له كۆمیسیۆن خۆیان تۆمار كردووه و له ئه‌گه‌ر زیادبوون یاخود كشانه‌وه‌ی هه‌ر پارتێك له‌نێویاندا، ده‌توانن زانیارییه‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی تیمی ڕاگه‌یاندن له كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه، دروشمی هاوپه‌یمانییه سیاسییه‌كان نابێت تائیفی بێت، به‌ڵكوو ده‌بیت له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی كۆمیسیۆن بگونجێت.
