عێراق سەرەخۆشی لە ئێران دەکات بەهۆی قوربانیانی تەقینەوەی بەندەری ڕەجایی
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، دوابەدوای تەقینەوەکە کە لە بەندەری ڕەجائی لە بەندەر عەباس لە باشووری ئێران ڕوویدا، هاوسۆزی دڵسۆزانەی عێراقی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەربڕی.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوە، کەدەستی موتەڵع کەوتووە تێیدا هاتووە: "وەزارەتی دەرەوە هاوسۆزی دڵسۆزی عێراق لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەردەبڕێت، دوای ئەو تەقینەوەیەی کە لە بەندەری ڕەجایی لە شاری بەندەر عەباس لە باشووری ئێران ڕوویدا، کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک قوربانی و سەدان برینداری خەڵکی مەدەنی بێتاوانی لێکەوتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆماری عێراق سەرەخۆشی لە حکومەت و خەڵکی ئێران دەکات و لەم ساتە پڕ ئازارانەدا پشتیوانی خۆی بۆیان دووپات دەکاتەوە. هاوکات هاوسۆزی قوڵی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیان دەردەبڕێت و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە: "عێراق جەختی لەسەر پێویستی بەهێزکردنی هاوکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە بەپەلەکان دووپاتدەکاتەوە"، ئامادەیی خۆیشی بۆ پێشکەشکردنی هەر پاڵپشتییەکی دەربڕی کەڕەنگە بەشداربێت لە کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەم کارەساتە".

