تەقدوم: بڕیاره‌كه‌ی دادگا بۆ بێتاوانی حه‌لبوسی مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێده‌به‌خشێت
سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی ته‌قه‌دوم پشتڕاستیكرده‌وه، ئێستا محه‌مه‌د حه‌لبوسی ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مه‌ش دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگا بۆ بێتاوانی له هه‌مو تۆمه‌ته‌كانی پێشوی كه ئاراسته‌ی كرابون.
عه‌مار جومه‌یلی سه‌ركرده له پارتی ته‌قه‌دوم كه حه‌لبوسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "بڕیاره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق بۆ بێتاوانی حه‌لبوسی له هه‌مو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی كرابون، ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێده‌به‌خشێت، به‌ڵام هێشتا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌دراوه و په‌یوه‌سته به ئیراده‌ی حه‌لبوسیه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "حه‌لبوسی دوای بێتاوانی، ده‌بێته كاندیدی ژماره یه‌ك بۆ پارتی ته‌قه‌دوم له به‌غدای پایته‌خت، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتودا" جه‌ختیشیكرده‌وه "پێگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له خولی داهاتوی په‌رله‌ماندا له به‌رژه‌وه‌ندی حه‌لبوسی یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه".
پێشتر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پارتی ته‌قه‌دوم ڕایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق، بێتاوانی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی پارته‌كه‌ی سه‌لماند له هه‌مو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه پێشتر ئاراسته‌ی كرابون.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی پارتی ته‌قه‌دوم بڵاویكرده‌وه، دادگا په‌یوه‌ندیداره‌كان بڕیاری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سكاڵاكان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كان و داخستنی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر حه‌لبوسی ده‌ركردوه، ئه‌م بڕیارانه‌ش له‌لایه‌ن دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی فیدڕاڵی په‌سه‌ندكران و بون به كۆتایی".
