المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک کۆمار جەختدەکاتەوە لەو ڕۆڵە گرنگەی کە پزیشکان لە خزمەتکردنی کۆمەڵدا دەیگێڕن


18:19 عێراق
2025-04-28
49412

سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید،ئەمڕۆ دووشەممە، جەختیکردەوە لەو ڕۆڵە گرنگەی کە پزیشکان لە خزمەتکردنی کۆمەڵدا دەیگێڕن.
سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە"سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید، پێشوازیکرد لە وەفدێکی سەندیکای پزیشکانی عێراق بە سەرۆکایەتی دکتۆر حەسەنێن سەفا شەبر سەرۆکی سەندیکای پزیشکان.
وتیشی لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە 28-4-2025 لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچوو ، باس لە دۆخی کەرتی تەندروستی وڵات و چۆنیەتی پشتیوانی و پەرەپێدانی کرا بۆ ئەوەی کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئەو خزمەتگوزارییانە دروست بکات کە پێشکەش بە هاووڵاتیان بکرێت. 
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئاستەنگەکانی بەردەم کارمەندانی پزیشکی و ئەو هەوڵانە کرا کە بۆ پەرەپێدانی کارایی و باشترکردنی ژینگەی کارکردن دەنرێت بۆیان. 
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەو ڕۆڵە گرنگەی کە پزیشکان لە خزمەتکردنی کۆمەڵدا دەیگێڕن، دوپاتیشی کردەوە لەسەر پێویستی پێشکەشکردنی پشتیوانی تەواو تا بتوانن ئەرکە مرۆیی و پیشەییەکانیان بە تەواوی ئەنجام بدەن.
سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە هەڵبژاردنی دکتۆر حەسەنێن سەفا شەبر کرد وەک یاریدەدەری سکرتێری گشتی یەکێتی پزیشکانی عەرەبی و سەرۆکی لیژنەی یاسایی، هەروەها هەڵبژاردنی دکتۆر ئەکرەم خەزرەجی وەک ئەندامی لیژنەکانی فریاگوزاری و کۆمەڵە پزیشکە عەرەبییەکان، ئاماژەی بەوەشدا کە ئەمە توانای لێهاتوویی عێراق پشتڕاست دەکاتەوە بۆ نیشاندانی کاریگەری خۆیان لە مەکۆی عەرەبی و نێودەوڵەتیدا. 
لای خۆیەوە دکتۆر حەسەنێن سەفا شەبر سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ بەردەوامی پاڵپشتیکردنی بۆ کەرتی پزیشکی، جەختی لەسەر پابەندبوونی سەندیکا کردەوە بۆ هاریکاریکردنی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ پێشخستنی کەرتی تەندروستی لە عێراق.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 13649
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 12926
ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

2026-03-27 23:59 13320
سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

2026-03-27 23:58 12918
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

2026-03-27 23:55 12164
واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

2026-03-27 23:54 12176
كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

2026-03-27 23:52 12383
فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

2026-03-27 23:49 12426
هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

2026-03-27 23:46 12473
هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

2026-03-26 23:13 13158
سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

2026-03-26 19:49 12684
ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

2026-03-22 21:20 12066
پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

2026-03-22 21:16 10185
سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

2026-03-22 21:14 11826
ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

2026-03-22 21:12 11414
ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

2026-03-22 21:10 4635
وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

2026-03-22 16:15 11282
بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

2026-03-22 16:13 6114