سودانی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی دەستپێشخەری دارایی کردنی پڕۆژە پیشەسازییەکان دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەک دەکات بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی دەستپێشخەری دارایی کردنی پڕۆژە پیشەسازییەکان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوه"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی دەستپێشخەری دارایی کردنی پڕۆژە پیشەسازییەکان و هۆکارەکانی دواکەوتنی جێبەجێکردنی بڕیاری 24930 ی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ساڵی 2024.
وتیشی لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیەکی وورد لەسەر ڕەهەندەکانی دەستپێشخەری و سوودمەندانی کرا و گەیشتن بە چارەسەری کاریگەر بۆ بەردەوامی پاڵپشتیکردنی پرۆژەکان، لەوانە دابینکردنی پارەی پێویست بۆ دەستپێکردنی پێدانی قەرز بە پڕۆژەکان لە ڕێگەی بانکی پیشەسازیەوە و بانگهێشتکردنی پیشەسازان بۆ دەستپێکردنی پڕۆژە تەواوکراوەکانیان.
سودانی جەختی لەسەر گرنگی دەستپێشخەری دارایی کردنی پڕۆژەکان و کاریگەری لەسەر گەشەی کەرتی پیشەسازی لە وڵاتدا کردەوە، و ئاماژەی بەوەکرد کە دەستپێشخەرییەکان دەبێت متمانەپێکراو بن و پێکهاتەی پێویستیان لەڕێگەی دابین کردنی ژێرخانی پێویستەوە لە تەکنیککاران و دارایی کردن و جێبەجێکردنەوە، و جێبەجێنەکردنی ئەو دەستپێشخەرییانە کاریگەری لەسەر پرۆسەی گەشەپێدان دەبێت. کاریگەری لەسەر ڕێڕەوی گەشەسەندن دەبێت.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەسەر پشتیوانی حکومەت بۆ کەرتی پیشەسازی تایبەت و پێدانی ئەولەویەت لە گرنگیدان و پشتیوانیکردن و ئاسانکاری کردن بۆ ڕێوشوێنەکان و دارایی کردن، ئەمەش پێکهاتەیەکی سەرەکی پێکدێنێت لە پێشخستنی گەشەسەندنی ئابووری و دابینکردنی هەلی کار بۆ گەنجان و بەدەستهێنانی خۆبژێوی لە ژمارەیەک پیشەسازی ستراتیژیدا.
