عێراق و میسر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و پتەوکرنی هاوکارییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر، ئەمڕۆ سێشەممە پێداگرییان لەسەر پێویستی بەهێزکردنی هاوکاریی دووقۆڵی کرد لەڕێگەی چالاککردنی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنە هاوبەشەکان لە بوارە جیاوازەکانی ئابووری، وەبەرهێنان و گەشەپێدان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک کۆماری عەرەبی میسر بەڕێز عەبدولفەتاح سیسی ئەنجامدا.
وتیشی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و پتەوکردنی هاریکارییە دووقۆڵییەکان لە ڕێگەی چالاککردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و رێککەوتنی هاوبەشەوە لە بوارە جۆراوجۆرەکانی ئابووری و وەبەرهێنان و گەشەپێدان تاوتوێ کرا.
ئاماژەی بەوەشکرد لەبەشێکی تری پەیوەندییەکەدا باس لە پرسە هاوبەشەکان و پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا، و جەخت لەسەر پێویستی هاوکاری نێوان لایەنە جیاوازەکان کرایەوە، بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی سەر کەرتی غەززە و پشتیوانیکردنی دیالۆگ بۆ چەسپاندنی
