سەرۆک کۆمار جەخت لەگرنگی دۆکیۆمێنتکردنی تاوانەکانی ڕژێمی پێشوو و قەرەبووکردنەوەی قوربانیان دەکاتەوە
سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختیکردەوە لەگرنگی دۆکیۆمێنتکردنی تاوانەکانی ڕژێمی پێشوو و قەرەبووکردنەوەی قوربانیان و مسۆگەرکردنی دادپەروەری.
سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید، لەکۆشکی بەغداد، پێشوازیکرد لەخانەوادەی قوربانیانی بێسەروشوێنەکانی کوردانی فەیلی لەسەردەمی ڕژێمی پێشوو .
وتیشی لەدیدارەکەدا سەرۆک کۆمار هاوخەمی سەرۆکایەتی کۆماری بۆ کەسوکاری قوربانیان دووپاتکردەوە و جەختیشی کردەوە لەگرنگی دۆکیۆمێنتکردنی تاوانەکانی ڕژێمی پێشوو و قەرەبووکردنەوەی قوربانیان و مسۆگەرکردنی دادپەروەری کە بگونجێت لەگەڵ نەهامەتیەکانیاندا.
هەروەها سەرۆک کۆمار ستایشی قوربانیدانی کوردە فەیلییەکانی کرد لە ڕوبەڕوبوونەوەی ڕژێمی دیکتاتۆری و بەرەنگاربوونەوەی کۆیلەکردن و نادادپەروەری و جەختی لەوەش کردەوە کە ئەوان بەشێکی دانەبڕاون لە گەلی عێراق کەشایستەی هەوڵی هاوبەشن بۆ پشتیوانیکردنیان لەپێناو بەهێزکردن وپتەوکردنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی ئاشتیانە و دوپاتیشی لەگرنگی بەردەوامی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە لەگەڕان بۆ دۆزینەوەی ڕوفاتی قوربانیان و گەڕاندنەوەیان بۆ خانەوادەکانیان وەک مافێکی مرۆیی و مۆراڵی کردەوە.
لەلای خۆیانەوە شاندەکە دۆخی گشتی و ئەو ئاستەنگانەی ژیان کەڕۆژانە ڕووبەڕووی کوردە فەیلییەکان دەبنەوە خستە ڕوو، هاوکات پێشنیازەکانی سەرۆک کۆماریان بەرزنرخاند کە داوای دابینکردنی پێداویستییەکانیان و پاراستنی مافەکانیان کرد.
شاندەکە پێکهاتبوون لەخاتوو سامیە عەزیز فەیلی، خاتوو ڕەنگین عەبدوڵڵا، خاتوو ڕازاو مەحمود فەرەج و خاتوو سوزان محەمەد محەمەد ئەمین.
