ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی ده‌ستگیركردنی تۆڕێكی مادده هۆشبه‌ره‌كان له پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕادەگەیەنێت
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركردنی تۆڕێكی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ڕاگه‌یاند كه 150 هه‌زار حه‌بی جۆری كاپتاگۆن و دو كیلۆگرام كریستاڵیان پێبو.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تاوانه ڕێكخراوه‌كان و بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان، مه‌فره‌زه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی له پارێزگای نه‌ینه‌وا، به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای بابل، توانیویانه تۆڕێكی تاوانكاری ده‌ستگیر بكه‌ن كه پێكهاتوه له حه‌وت تۆمه‌تبار و تێوه‌گلاون له بازرگانیكردن و بره‌ودان به ماده‌ی هۆشبه‌ر".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌منییه‌كان كه دوای هه‌وڵه هه‌واڵگرییه ورده‌كان و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ری پێویست ئه‌نجامدران، له ئه‌نجامدا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له مادده هۆشبه‌ره‌كان گیرا كه به نزیكه‌ی 150 هه‌زار حه‌بی جۆری كاپتاگۆن مه‌زه‌نده ده‌كرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ده‌رئه‌نجامی چاودێریكردنی به‌رده‌وامی تۆڕی تاوانكاری بوه، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان له‌كاتی وه‌رگرتن و گه‌یاندنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، به ده‌ستی سور گیراون".
باسی له‌وه‌شكردوه، له ئۆپه‌راسیۆنێكی جیادا كه له پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌نجامدرا، مه‌فره‌زه‌كانمان توانیان 3 تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر دو كیلۆگرام كریستاڵدا بگرن كه له‌به‌رده‌ستی تۆمه‌تباره‌كان بوه".
جه‌ختیشیكرده‌وه كه "رێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ر تۆمه‌تباران گیراوه‌ته‌به‌ر و له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، ڕه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كارامه كران بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی یاسا سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان وه‌ربگرن".
