له شاری كه‌ركوك به‌رپرسێكی باڵای داعش له‌ئۆپه‌راسیۆنێکی ئەمنی ده‌ستگیركرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هه‌واڵگری و ئاسایشی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری سلێمانی، ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تیان له شاری كه‌ركوك ئه‌نجامداوه و به‌رپرسێكی باڵای رێكخراوی داعشیان له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ده‌ستگیركردوه كه چه‌ندین تاوانی ئه‌نجامداوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هه‌واڵگری و ئاسایش له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "به هه‌وڵی هه‌واڵگری و چاودێریكردنی وردی مه‌یدانی، شانه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌واڵگریی تایبه‌ت، به هاوكاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆر له سلێمانی، توانی چه‌كدارێكی تیرۆریستی مه‌ترسیدار له پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیربكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌و تیرۆریسته ئه‌ركی سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی سه‌ره‌كی بانده تیرۆریسته‌كانی داعش بو له نێوان قه‌زای داقوق و پارێزگای كه‌ركوك، هه‌روه‌ها به‌پێی بڕگه‌كانی ماده‌ی (4)ی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوه، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له دیارترین ئامانجه‌كانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی پێشتر ئاماژه‌ی پێكراوه".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "رێوشوێنی یاسایی له دژی گیراوه‌ته‌به‌ر و ڕه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كراوه بۆ ئه‌وه‌ی سزای دادپه‌روه‌رانه خۆی وه‌ربگرێت".
