بە شێوەیەکی فەرمیی یانەی بایرن میونشن بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی بۆندس لیگا
بە شێوەیەکی فەرمیی دوای یەکسانبوونی بایەر لیڤەرکوزن یانەی بایرن میونشن بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی بۆندس لیگا.
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی سودی لە یەکسانبوونی یانەی بایەر لیڤەرکوزن بەرامبەر فرایبۆرگ وەرگرت و بە شێوەیەکی فەرمی پێش دوو هەفتە لە کۆتایی هاتنی خولەکە بووە پاڵەوان.
یانە باڤارییەکە بە بردنەوەی ئەو نازناوە ژمارەی نازناوەکانی خولی ئەڵمانیای لە مێژووی خۆیدا بەرزکردەوە بۆ 34 نازناو، هاوکات زۆرترین جار بووەتە پاڵەوان لەنێو سەرجەم یانەکانی ئەڵمانیا.
تا ئێستا لەم وەرزەی خولی ئەڵمانیا بایرن 32 یاریی ئەنجامداوە و خاوەنی 79 خاڵە، ئەو یانەیە 93 گۆڵی تۆمارکردووە و 32 گۆڵی لێکراوە، هەروەها خاوەنی 23 بردنەوە و حەوت یەکسانبوون و دوو شکستە.
هەروەها هاری کەینی ئینگلیزی و هێرشبەری بایرن، دوای ئەنجامدانی 603 یاریی تۆمارکردنی و 387 گۆڵ و 103 ئەسیست، بووە خاوەنی یەکەم نازناوی فەرمی لە کاروانی وەرزشی.
