ئینزاگی: ئێمە درک بە گرنگی ئەم یارییە دەکەین لەگەڵ بەرشلۆنە
ئینزاگی راهێنەری ئینتەرمیلان پێش ئەنجامدانی یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنسلیگ رایگەیاند ئێمە درک بە گرنگی ئەم یارییە دەکەین لەگەڵ بەرشلۆنە ،ئاماژەی بەوەشکرد پێویستمان بە ئاستێکی نایاب دەبێت بەرامبەر بە تیپێکی زۆر بەهێز.
ئینزاگی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێمە لەگەڵ ستافی تەکنیکی و یاریزانەکان خۆیان بڕیار دەدەین، ئەوان دەبێت پێم بڵێن هەستەکانیان چۆنە. بۆ پاڤارد هەستەکە زۆر باشە ،سەبارەت بە لاوتارۆش لە دوای یارییەکەی بەرشەلۆنە مەشقی نەکردووە. ئەمڕۆ بارودۆخی ئەو دەبینین.
ئاماژەی بەوەکرد: کۆمەڵەکە باوەڕی بە چانسی خۆی هەیە، ئارەزووی هەیە و چاوەڕێی ئەم یارییە دەکات. تیمەکە بە باشی مەشق و ڕاهێنان دەکات.
ویشی:لە خولدا بارسێلۆنا 81%ی تۆپی هەیە، لە چامپیۆنزلیگیش 76%. جیاوازی نییە لە نێوان ئەوەی پێشکەشی دەکات لە خولەکە یان چامپیۆنزلیگ. لە بەرگریدا مەترسی دەکەن، بەڵام مەترسییەکی حیسابکراوە.
ئینزاگی باسی لەوەشکرد: دوو یاریمان ماوە بۆ ئەوەی ئەگەری بەدەستهێنانی نازناوێک بێت. ئینتەرمان بردە لوتکەی ڕیزبەندی، کاتێک گەیشتم لە پلەی ١٦ بووین.
ئینزاگی لەوەڵامی پرسیارێکدا وتی : بەڵێ متمانەم بەخۆم هەیە چونکە دەبینم چۆن مەشق و ڕاهێنان دەکەن. تەنها چەند کاتژمێرێک دوای یاری ڤێرۆنا، ئارەزووی کارکردنی زۆر هەبوو. ناتوانم هیچ شتێکی نەرێنی لەسەر ئەم یاریزانانە بڵێم.
سەبارەت بە لاوتارۆ ئینزاگی ووتی: پەیوەستە بە هەستەکەیەوە. یاریزانێک کە نەتوانێت لە سەرەتاوە دەستپێبکات، لە کۆتا ٢٥ خولەکدا بەزەحمەت یارمەتیمان دەدات. ڕاهێنانی ئەمڕۆ زۆر گرنگ دەبێت. لەم وەرزەدا تووشی زۆر ئامادەنەبوون بووین، هەروەک باقی تیپە گەورەکان. سبەی دوای خۆ گەرمکردنەوەی بەیانیان بڕیار دەدەم.
لەبارەی لیڤاندۆسکیەوە راهێنەرەکەی ئینتەر رایگەیاند: ئێمە باش دەیناسین، لە باشترین 3 یان 4 هێرشبەری جیهانە ،ئاماژەی بەوەشکرد لە یاری چووندا فێران تۆرێس یارییەکی نایابی کرد و یارییەکی نایابی ئەنجامدا. سێ یاری یەکەمیان بەبێ لیڤاندۆڤسکی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و 5 گۆڵیان تۆمارکرد.
وتیشی: بارسێلۆنا تیپێکی بەهێزە بە لیڤاندۆڤسکی یان بەبێ لیڤاندۆڤسکی.
لەدرێژەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەیدا ئینزاگی وتی : کۆندێ یاریزانێکی زۆر نایاب و ناوازەیە. خوێندمەوە کە 102 یان 104 یاری لەسەریەک ئەنجامداوە، ڕەنگە وەک ئەوانی تر باجی ئەو هەموو یارییەی دابێت. بەڵام تەنانەت لەم پۆستەشدا یاریزانیان هەیە کە ئاستێکی زۆر باشیان پێشکەش کردووە.
