سودانی له ئه‌نقه‌ره باس له دۆسیه‌ی ئاسایشی ناوخۆ ده‌كات
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دیارترین كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی بۆ توركیا ئاشكرا كرد كه بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجام بدرێت.
موختار موسه‌وی ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ، "سه‌ردانی داهاتوی محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ ئه‌نقه‌ره زۆر گرنگه له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و پێشهاتانه‌ی له ناوچه‌كه ڕوده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی له گۆڕه‌پانی سوریا و به‌رده‌وامی ده‌ستدرێژی و دزه‌كردنی ئیسرائیل له قوڵایی سوریا، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌مو وڵاتانی ناوچه‌كه دروست ده‌كات و به دڵنیاییه‌وه ئه‌م بابه‌ته له پێشه‌نگی گفتوگۆكاندا ده‌بێت".
وتیشی، "سودانی له ئه‌نقه‌ره باس له دۆسیه‌ی ئاسایشی ناوخۆ ده‌كات كه په‌یوه‌ندی به بونی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و بونی سه‌ربازی توركیا له ناو خاكی عێراقه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌و مه‌ترسییه‌ی ئه‌م ململانێیه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق دروستی ده‌كات، جگه له‌وه‌ش پێویسته سودانی له ڕێگه‌ی چوارچێوه‌ی یاسایی و دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركیا كۆتایی به‌و ئاماده‌بونه بهێنێت".
ڕونیشیكرده‌وه، "به‌دڵنیاییه‌وه پرسی ئابوری له‌كاتی گفتوگۆكانی سودانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسان له ئه‌نقه‌ره ئاماده‌یییه‌كی به‌هێزی ده‌بێت، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی ڕێگای گه‌شه‌پێدان، به‌و پێیه‌ی توركیا به‌شێكی گرنگی ئه‌م پڕۆژه‌یه، هه‌روه‌ها پرسی ئاو و هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشكی ته‌واوی دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆی له ئاودا، به‌تایبه‌تی له‌به‌ر ڕۆشنایی توندی قه‌یرانی وشكه‌ساڵی و نزیكبونه‌وه‌ی وه‌رزی هاوین".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان ئاشكراشیكردوه، "دوای ئه‌وه‌ی سودانی كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌نقه‌ره هێنا، كارده‌كه‌ین بۆ میوانداریكردنی له په‌رله‌مانی عێراق بۆ پێداچونه‌وه به ورده‌كارییه‌كانی سه‌ردانه‌كه و بزانین چی یه‌كلایی كردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی كه گرنگن بۆ هه‌ردو وڵات".
