ڕاوێژکاری سودانی تەوەرە هەرە دیارەكانی كارنامەی لوتكەی عەرەبی داهاتو دەخاتەڕوو
ڕاوێژكاری سهرۆك وهزیرانی عێراق ڕایگهیاند، بەرزكردنەوەی هاوكارییە ئابورییەكانی نێوان وڵاتانی عەرەبی یەكێكە لە تەوەرە هەرە دیارەكانی كارنامەی لوتكەی عەرەبی داهاتو، دهشڵێت، ئەو هاوكارییە بەردی بناغەی بەدەستهێنانی یەكگرتنی ئابوری و بەرزكردنەوەی سەقامگیری ناوچەكە و كردنەوەی ئاسۆی فراوان بۆ گەشەپێدانه.
مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، "پەیوەندی سەقامگیری نێوان وڵاتانی عەرەبی بەشدارە لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و بەرزكردنەوەی بازرگانی ناوچەیی، ناوچەی عەرەبی بە فاكتەرەكانی یەكڕیزی و كولتوری جیادەكرێتەوە، ئەوەش سەرنجڕاكێشێكی گەورەی ئابوری هەرێمی پێدەبەخشێت".
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕێككەوتنی عەرەبی دامەزراو هەیە كە دەتوانرێت چالاكبكرێن بۆ پاڵپشتیكردنی ئەو ڕەوتە، لەوانە ڕێككەوتنی بازرگانی ئازاد كە لە ساڵی 1952 واژۆكرا و دواتر هەمواركرایەوە، هەروەها ڕێككەوتننامەی وەبەرهێنانی دولایەنە و بەكۆمەڵ.
ڕاوێژكارهكهی سودانی ڕونیشیردەوە، "عێراق پێگەیەكی سەرەكی لەسەر نەخشەی ئابوری عەرەبی هەیە، بەو پێیەی وڵاتێكی سەرەكییە لەسەر هەردو باڵی كەنداو و دەریای ناوەڕاست، هەروەها درێژبونەوەی ستراتیژی هەیە بەرەو ئەفریقا و شام".
ئهوهشی خستهڕو، گەڕانەوەی عێراق بۆ ڕۆڵی ئابوری خۆی، بەتایبەتی لەگەڵ بەڕێوەچونی لوتكەی عەرەبی لە بەغدا، نوێنەرایەتی گەڕاندنەوەی شكۆمەندی عەرەبی و بەهێزی ناوچەكە و گەلانی دەكات، عێراق دروستكەری ئابوری ئاشتی بوە و بەردەوامیشی هەیە، هەروەها بەشداریكردنی كارای لە بنیاتنانی هاوپەیمانییەكی ئابوریی عەرەبی دەبێتە خاڵی دەستپێك بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو تەحەددای و هەڕەشە و مەترسیانەی كە ڕوبەڕوی نەتەوەی عەرەبی دەبێتەوە.
