سودانی جەخت لەسەر گرنگی کارکردن بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەکاتەوە
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە دووپاتی لە گرنگی کارکردن بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کرد، لە ڕێگەی بەشدارییەکی فراوانەوە بۆ ئەوەی ئەنجامەکان بەڕاستی ڕەنگدانەوەی ئیرادە و خواستەکانی خەڵک بێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە پێشوازی کرد لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکان لەسەر فراکسیۆنی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی.
وتیشی لە میانەی دیدارەکەدا گرنگترین دۆسیە و پرسە نیشتمانی و ناوچەییەکان تاوتوێکران و بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت خرایەڕوو لەگەڵ تەواوکردنی بڕگەکانی لەکەرت و بوارە جیاجیاکاندا و بەردەوام بوون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری لەسەرجەم پارێزگاکانی وڵاتدا.
هەر لە دیدارەکەدا سودانی ئاماژەی بە گرنگی بەهێزکردنی یەکخستنی نێوان دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن و یاسادانان کرد، لەسەر ئاستی حکومەتی فیدراڵی یان لەسەر ئاستی حکوومەتە خۆجێییەکان، بەمەبەستی بەدیهێنانی ئامانجە خزمەتگوزاری و ئابوورییەکان و پتەوکردنی دەستکەوتەکانی گەشەپێدان، هەروەها ئەندامانی ڕەوتی حیکمە پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو ڕێڕەوەی گەشەپێدان کە حکومەت پەیڕەوی دەکات دەربڕی و تیشک خستنە سەر ئەولەویەتەکانی بژێوی هاوڵاتیان.
ڕوونیشیکردەوە لە بەشێکی تری دیدارەکەدا ئاماژە بەگرنگی کارکردن بۆ ئامادەکردنی مەرجەکانی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمان لەمانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا کرا و گرنگی بەشداریکردنی بەرفراوان لەو هەڵبژاردنەدا، بۆ ئەوەی ئەنجامەکان دەربڕینی ڕاستەقینەی ئیرادە و خواستی گەل بێت و پلانەکانی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنان لە سەرانسەری عێراقدا تەواوبکرێن.
