سودانی هەوڵەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە پاڵپشتیکردنی عێراق بەرز دەنرخێنێت
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ دووشەممە، هەوڵەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی کرد بۆ پاڵپشتیکردنی عێراق و دامەزراوە دارایی و دراوییەکانی بەرز نرخاند، کە ڕۆڵی گرنگیان لە ناوخۆ و نێودەوڵەتیدا زیندووکردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە” سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی کرد لە سەرۆکی نێردەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە عێراق جان گیوم بولان و نوێنەری نیشتەجێی سندوقەکە لە عێراق محەمەد جابر”.
لە ڕاگەیاندراوێكدا هاتووە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ” هەوڵەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی کرد لە پاڵپشتیکردنی عێراق و دامەزراوە دارایی و دراوییەکانی بەرز نرخاندا، بۆ گێڕانەوەی ڕۆڵی گرنگیان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەتایبەتی کە سندوقەکە هاوبەشێکی سەرەکییە بۆ هەوڵەکانی عێراق لە چاکسازی ئابووری و بەهێزکردنی سەقامگیریی ”هەروەها سودانی جەختی لەوە کردەوە کە ئەو ”دەستکەوتانەی حکومەت لەبوارەکانی دارایی و بانکی و ئابووریدا بەدەستیهێناوە هەنگاوێکی ئەرێنی بەئاراستەی بەدیهێنانی سەقامگیری و گەشەپێدانی بەردەوام لەوڵاتدا دادەنرێت”.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سودانی ئاماژەی بە ”گرنگی بەردەوامی پشتیوانی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان بۆ حکومەت کرد لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی ناوچەکە دەبنەوە، بەمەبەستی ئاسانکاری کردن بۆ جێبەجێکردنی ئەو هەنگاوانەی کە بەمەبەستی هەمەجۆرکردن و بەردەوامی ئابووری لە ڕێگەی ژینگەی وەبەرهێنانەوو کە بۆتە هۆی ڕاکێشانی پڕۆژە گەورەکانی گەشەپێدان”.
هەروەها لای خۆیەوە بولان ”ستایشی ئەو پێشکەوتنە بەرچاوەی حکومەتی عێراق کرد لەبواری چاکسازی ئابووری لەڕێگەی پەرەپێدانی سیستمی باج و گومرگەوە، و ئامادەیی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەربڕئ بۆ زیادکردنی هەماهەنگی و کاری هاوبەش و پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری پێویست لەبوارەکانی زیادکردنی داهاتی نا نەوتیدا”.
