مەسعود بارزانی: دانانی چەک لەلایەن پەکەکە جێگەی خۆشحاڵیە لە پڕۆسەی چارەسەریی ئاشتی لە تورکیا
مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، دانانی چەک لەلایەن پەکەکە جێگەی خۆشحاڵیە لە پڕۆسەی چارەسەریی ئاشتی لە تورکیا لایەنەکان هەڵوێستی باشیان هەبوو.
بارزانی، ئەمڕۆ دوشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا لە بارەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوە و چەك دانان لە لایەن پەكەكەوە ڕایگەیاند، ، پەکەکە کۆنگرەی خۆی بەست و ژمارەیەك بڕیاری دەرکرد. هیوادارن ئەو پڕۆسەیە بگاتە ئەنجامێکی باش و لە بەرژەوەندی و خێری ناوچەکە و هەمو لایەک بێت. بە هەمو شێوەیەک پشتیوانی لە سەرکەوتنی ئەو پڕۆسەیە دەکەن.
وتیشی "دانانى چەک لەلایەن پەکەکە جێگەی خۆشحاڵیە لە پڕۆسەی چارەسەریی ئاشتی لە تورکیا لایەنەکان هەڵوێستی باشیان هەبو و هەنگاوی ئەرێنی بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتیانە نرا.
پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، ئەمڕۆ بە فەرمی ئەنجامی 12هەمین کۆنگرەی بڵاوکردەوە و ڕایگهیاند، لە کۆنگرەکەدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەیکەلی ڕێكخراوەیی پهكهكه و کۆتایی بە خەباتی چەکداری دراوە.
