سودانی كاره جێبه‌جێكارییه‌كانی پڕۆژه‌ی شاری پیشه‌سازی له‌ناوچه‌ی زوبه‌یر ده‌ستپێكرد
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، جه‌خت له‌سه‌ر بونی پێكهاته‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی پیشه‌سازییه‌كی نیشتمانی له بواره جیاوازه‌كاندا ده‌كاته‌وه كه پێداویستییه‌كانی بازاڕی ناوخۆیی دابین ده‌كات و ده‌شڵێت، "
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه كارگه‌ی پۆڵای له‌كۆمپانیای گشتی ئاسن و پۆڵا له‌پارێزگای به‌سره كرده‌وه دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ی به‌توانای 600 هه‌زار ته‌ن له‌ساڵێكدا، یه‌كێكه له‌و پرۆژانه‌ی كه زیاتر له 20 ساڵه ڕوبه‌ڕوی ڕاگرتن و دواكه‌وتن بوه‌ته‌وه.
سودانی كاره جێبه‌جێكارییه‌كانی پڕۆژه‌ی "شاری پیشه‌سازی له‌ناوچه‌ی زوبه‌یر" ده‌ستپێكرد، كه یه‌كێكه له‌یه‌كه‌م و گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ڕێگای گه‌شه‌پێدانه‌وه به‌تێچوی دو ملیار دۆلار و له‌سه‌ر ڕوبه‌ری سێ هه‌زار دۆنم و نزیكه‌ی 20 كارگه‌ی جۆراوجۆر له‌خۆده‌گرێت له‌بواری پۆڵا و تواندنه‌وه و قاڵبكردنی كانزاكان و چاره‌سه‌ركردنی بۆری و دروستكردنی وایه‌ر و داڕشته‌ی ئه‌له‌منیۆم و سیرامیك و ده‌رگا و كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی و وێستگه‌یه‌كی كاره‌بای به توانستی هه‌زار مێگاوات و به‌ڕوی ده‌ریای خورازوبهیر به‌درێژایی 500 مه‌تر.
محه‌مه‌د شیاع سودانی پڕۆژه‌ی كارگه‌ی به‌سره‌ی كرده‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كلۆر و سۆدا، كه یه‌كێكه له پرۆژه‌كانی هاوكاری وه‌به‌رهێنان له‌نێوان كۆمپانیای گشتی بۆ پیشه‌سازی كیمیایی و كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت، كه تێچوی گشتی 130 ملیۆن دۆلاره و توانای به‌رهه‌مهێنانی ساڵانه زیاتر له 40 هه‌زار ته‌ن ده‌بێت.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی به‌رز نرخاند و فه‌رمانیكرد كاری زیاتر بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان و ئاسانكاری بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت و جه‌ختی له پشتیوانی حكومه‌ت بۆ هه‌مو هه‌وڵێك كرده‌وه بۆ دروستكردنی كه‌رتی پیشه‌سازی پێشكه‌وتو.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چونی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له به‌غداد پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه له عێراقی خۆشه‌ویستمان به‌رده‌وامه، ئه‌مڕۆ ئێمه به هاوكاری یه‌كێك له گرنگترین كۆمپانیا چینـییهكان كاری جێبه‌جێكاری ده‌ستپێده‌كه‌ین".
سودانی ده‌شڵێت، "هه‌رسێ پرۆژه‌كه ئه‌و ڕاستییه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه كه پارێزگای به‌سره پایته‌ختی ئابوری عێراقه، میوانداری گرنگترین پڕۆژه‌كان ده‌كات له‌بواره جیاجیاكاندا و ده‌رفه‌تێكه بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ خه‌ڵكی پارێزگا و پارێزگاكانی تر".
ئاشكراشیكرد، "به‌ره‌وپێشچونی كاره‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه عێراق وڵاتێكی پیشه‌سازییه و هه‌مو پێكهاته‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی پیشه‌سازییه‌كی نیشتمانی یه‌كخراوی تێدایه، كه پێداویستی ناوخۆیی دابین ده‌كات و زیاتری ده‌كات بۆ هه‌نارده‌كردن، پلانیش دانراوه پڕۆژه‌كان به به‌رزترین تایبه‌تمه‌ندی و نوێترین ئاسانكاری و شێوازی مۆدێرن بۆ كۆنترۆڵكردنی كوالیتی ته‌واو بكرێن".
