دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە بە تەور هێرشیکردە سەر هاوڵاتییەک لەسلێمانی و برینداریکرد
مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەت ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە بە تەور هێرشیکردە سەر هاوڵاتییەک و برینداریکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی تۆمەتبارێک بەچەکوش هێرشیکردە سەر هاوڵاتییەک و برینداریکرد، دواتر تۆمەتبارەکە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهات.
وتیشـی، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکەو لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد.
باسیان لەوەشکرد، لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا دەرکەوت کە تۆمەتبار بەرەو ناحیەی عەربەت هەڵاتووە و بنکەی پۆلیسی عەربەتی راسپێردرا بۆ دەستگیرکردنی.
باسیان لەوەشکرد، دوای دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبارو وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەتەوە تۆمەتبار دەستگیربکرێت.
لە ئێستادا تۆمەتبار (ت، س، ع) لەدایکبووی ١٩٧٧ بەبڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
