خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە ڤیاریاڵ دۆڕا و ئەتلەتیکۆ لە بیتیسی بردەوە
لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە ڤیاریاڵ دۆڕا و ئەتلەتیکۆ لە بیتیسی بردەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی 37ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لەبەردەم هاندەرانی میوانداری لە سیڤییە کرد.
تایمی یەکەم، ڤیاریاڵ لە سەرەتاوە باشتر دەرکەوت و توانی لە خولەکی چوار لە رێگەی پێرێز پێشبکەوێت، بەڵام یامال لە خولەکی 38 بە گۆڵێکی نایاب ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، دواتریش لۆپێز گۆڵێکی تۆمارکرد و بۆ یەکەم جار بلاوگرانای پێشخست.
لە تایمی دووەم، یانەی میوان کەشی یارییەکەی گرتە دەست و لە خولەکەکانی 50 و 80 دوو گۆڵی دیکەیان لە رێگەی کۆمسانیا و بوکانان تۆمارکرد و ئەنجامەکەیان پێچەوانە کردەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سودی ڤیاریاڵ کۆتایی هات، بەرشەلۆنەی پاڵەوان خاڵەکانی بە 85 خاڵ مانەوە و ڤیاریاڵ بە 64 خاڵ پلەی پێنجەمی گرتووە.
لە یارییەکی دیکەی هەمان هەفتەش ئەتلەتیکۆ مەدرید بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە ریاڵ بیتیس هێنا.
