دوای هەڵوەشاندنەوەی...پەکەکە: ئۆجەلان نوێنەری ئێمەیە بۆ دانوستان
وتهبێژى كۆما جڤاكێن كوردستان (كهجهكه) ڕایگەیاند، تورکیا هیچ گەرەنتییەکی پێشکەش نەکردوە بۆ پڕۆسەی ئاشتی و ئەگەر ئەوان جدیی بن دەبێت دەستورەکەی بەجۆرێک دابڕێژێتەوە، کە ڕێگە بە تێکەڵبونەوە بدان، دەشڵێت، "پێویستە حکومەتی تورکیا، بارودۆخی ژیانی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە باشتر بکات و ڕێگەی بدات بۆ بون بە سەرۆکی دانوستانکاری پارتەکە لە هەر ڕێککەوتنێکی داهاتویاندا".
زاگرۆس هیوا، وتەبێژی کەجەکە كە بە باڵی سیاسی پەكەكە دادەنرێت لە دیداریکدا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، سەرباری هەڵوێستی جددییەتی پەکەکە بۆ پڕۆسەی ئاشتی و بڕیاری چەکدانان، حکومەتی تورکیا تا ئێستا، هیچ گەرەنتییەکی بۆ ئاسانکردنی پڕۆسەکە پێشکەش نەکردوە و بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پەکەکە کشانەوەی ئەندامانی لە تورکیا ڕەتدەکاتەوە و ئەگەر تورکیا جدیی بێت لە پڕۆسەی ئاشتیدا، دەبێت دەستورەکەی بەجۆرێک دابڕێژێتەوە، کە ڕێگە بە ئەندامانی پەکەکە بدات بۆ تێکەڵبونەوە لەگەڵ کۆمەڵگە.
وتەبێژی کەجەکە باسی لەوەشكرد، پێویستە حکومەتی تورکیا، بارودۆخی ژیانی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە لە زینداندا باشتر بکات و هەلومەرجی کارکردنی ئازاد و سەلامەتی بۆ دابین بكات بەمەبەستی بون بە سەرۆکی دانوستانکاری پارتەکەی لە هەر ڕێککەوتنێکی داهاتویاندا.
