دەستەی كەشناسی پێشبینییەكانی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی كەشناسی پێشبینییەكانی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە و راشیگەیاند پێشبینی باران و بەرزبوونەوەی خۆڵ و دابەزینی پلەكانی گەرما دەکرێت.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: سبەی پێنجشەممە، كەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، ئاراستەی با باكووری ڕۆژئاوا دەبێت بە خێرایی (10-20) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا سووك بۆ مامناوەند دەبێت، لە ڕۆژدا چالاك دەبێت بۆ (30-40) كم/كاتژمێر لە ناوچەی باشوور، ئەمەش دەبێتە هۆی خۆڵبارین، پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور و هاوشێوە دەبێت لە ناوچەی باشوور، مەودای بینین (6-8) كم و لە كاتی خۆڵبارین (3-5) كم، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: زۆرترین پلەكانی گەرما بۆ سبەی پێنجشەممە، بەم شێوەیەن: سلێمانی و هەولێر 39، بەغداد 44، نەجەفی ئەشرەف 45، میسان 49، بەسرە 50.
ئاشكراشیكرد: رۆژی هەینی كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور ساماڵ دەبێت بۆ نیمچە هەور و لە ناوچەی باشووریش ساماڵ دەبێت، با بە خێرایی باكوری ڕۆژئاوا دەبێت و خێراییەكەی سووك بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور، هەروەها لە ئاراستەدا گۆڕاو دەبێت، خێرایی سووك (5-10) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا لە ناوچەكانی باشوور. پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
رونیشیكردەوە: شەممەی داهاتوو كەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، بای باكووری ڕۆژئاوا بە خێرایی مامناوەند (20-30) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خۆڵ لە ناوچە جیاجیاكانی وڵات، پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور و لە ناوچەی باكور هاوشێوە دەبێت، مەودای بینینی ئاسۆیی (6-8) كم دەبێت و لە كاتی خۆڵبارین (2-4) كم دەبێت.
راشیگەیاند: كەش و هەوای یەكشەممەی داهاتوو ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور و لە ناوچەكانی باكور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری هەورەبروسكە لە بەشەكانی ڕۆژهەڵاتیدا. با بەرەو باكووری ڕۆژئاوا دەبێت، خێراییەكەی مامناوەند دەبێت (20-30) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا بە گشتی، لە ڕۆژدا چالاك دەبێت بۆ (30-40) كم/كاتژمێر، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی باكوور و باشوور كەمێك دادەبەزن و لە ناوچەی ناوەڕاستدا نزیك دەبێتەوە لە رۆژی پێشتر.
