دارایی: فەرمانبەر لەگەڵ گەیشتن بە تەمەنی 60 ساڵی و کۆتایی ساڵ خانەنشین دەبێت
وەزارەتی دارایی عێراق ڕونکردنەوەیەکی لەبارەی تەمەنی خانەنشینی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردوە، فەرمانبەر دەبێت لەگەڵ گەیشتن بە تەمەنی 60 ساڵی و کۆتایی ساڵ خانەنشین ببێت، نەک یەکەم ڕۆژی و بەبێ گوێدانە ساڵەكانی خزمەتەكەی.
وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە نوسراوێكی فەرمیدا بڵاویكردەوە، "بەرچاوگرتنی ئەو ژمارە زۆرەی پرسیار کە بە وەزارەتەكە گەیشتوە، سەبارەت بە تەمەنی یاسایی خانەنشینی بەپێی مادەی (10/یەکەم)ی یاسای خانەنشینی یەکگرتو ژمارە (9)ی ساڵی 2014 کە بەیاسای ژمارە (26)ی ساڵی 2019 هەموار کراوەتەوە، دەمانەوێت ئەوە ڕون بکەینەوە کە فەرمانبەران لە تەمەنی 60 ساڵی ڕەوانەی خانەنشینی دەکرێت".
وەزارەتەکە پشتڕاستی کردەوە، "تەمەنە یاساییەکان بۆ خانەنشینی بەبێ گوێدانە ماوەی خزمەتکردنی فەرمانبەرەکەیە و دوای تەواوکردنی 60 ساڵ خانەنشین دەبێت، ئەوەش لەكاتێكدایە كە 60 ساڵی تەواو بكات نەك لە یەكەم ڕۆژیدا بێت".
