سەرۆک وەزیران ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانی ٢٠٢٥-٢٠٣٠ ڕادەگەیەنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی، دەستپێکردنی ستراتیژیەتی ئاسایشی نیشتمانی (٢٠٢٥-٢٠٣٠)ی ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی ستراتیژییەکە بریتییە لە بنیاتنانی هاوبەشی نێودەوڵەتی هاوسەنگ.
سەرۆک وەزیران لەوتارێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، سەبارەت بە ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانی وتی:
? ستراتیژی ئاسایشی ئاسایشی عێراق بۆ ساڵانی (2025-2030) ڕادەگەیەنێنین کە پێی دەگوترێت ستراتیژی "عێراق لە پێش هەموو شتێکەوە".
? ئەم ستراتیژە لە چوارچێوەی بەرنامەی نیشتمانیمان دێت بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان و برەودان بە ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری و خۆشگوزەرانی.
? ستراتیجی نوێ نوێنەرایەتی بەڵگەنامەی نیشتمانی سەرەکی بۆ بەهێزکردن و چالاککردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی بەرژەوەندییە نیشتیمانییە باڵاکانی دەوڵەت و پاراستنی بەرژەوەندیی و پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی نوێنەرایەتی دەکات.
? ستایشی ئەو هەوڵە نیشتمانیانە دەکەین کە بەشدار بوون لە ئامادەکردنی ستراتیژەکە و هەوڵە پاڵپشتییەکانی نێردەی راوێژکاری یەکێتی ئەوروپا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.
? ئێمە کاری سەخت و پشتیوانی ڕاستەقینە ئاراستە دەکەین بۆ جێبەجێکردنی تەوەر و ئامرازەکانی ستراتیژ، بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی.
? ئەم ستراتیژە بە توانامان دەکات بۆ پەرەپێدانی سیستەمی ئاسایش و بەرگری و بنیاتنانی ئابوورییەکی بەهێز و هەمەجۆر و گەشەپێدان و دامەزراندنی هاوسەنگ و کاریگەری هاوبەشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی .
? جێبەجێکردنی ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانی دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاسایشی کۆمەڵگا و پاراستنی فرەچەشنی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و پشت بەستن بە سیستەمێکی خزمەتگوزاری کارا کە پێداویستییەکانی خەڵک دابین بکات.
? هەموومان بەرپرسیارێتی بنیاتنانی وڵاتەکەمان و خزمەتکردنی گەلەکەمان و پەرەپێدانی دامەزراوەکانی و پاراستنی کەلەپوور و پیرۆزییەکانی لە ئەستۆمانە.
? تێڕوانینی نەتەوەیی کە لە ستراتیژەکەدا پەیڕەو کراوە بریتییە لە (عێراقێکی فیدرالی پارێزراو و خاوەن سەروەری یەکخراو، کە دادپەروەری و یەکسانی هاووڵاتیبوون تێیدا پەیڕوکراو بێت بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری و گەشەسەندن).
