په‌رله‌مانتارێك:دارایی یاسا پێشێل دەکات بە پێدانی پاداشت و پلەبەرزکردنەوە و بڕوانامە تەنها بۆ فەرمانبەرەکانی
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق یاسا پێشێل دەکات بە پێدانی پاداشت و پلەبەرزکردنەوە و بڕوانامە تەنها بۆ فەرمانبەرەکانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی.
ڕائید مالیکی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وەزارەتی دارایی تۆمەتبارکرد بەوەی کە پێشێلکردنی یاسا بە دەرکردنی پاداشت، پلەبەرزکردنەوە و حیسابکردنی بڕوانامە تەنها بۆ فەرمانبەرانی خۆی، نەک بۆ فەرمانبەرانی دیکەی دەوڵەت.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "بەردەوامی ڕاگرتنی پاداشت و پلەبەرزکردنەوە و یارمەتییەکان بۆ فەرمانبەرە گواستراوەکان، هەروەها حیسابکردنی بڕوانامە و ڕێوشوێنی دیکەی لەوجۆرە، ڕێکارێکی نایاسایی و نادەستورییە".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره داوای له سەرۆک وەزیرانی عێراق كردوه "بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه ئاڕاستەی ئەم بابەتانە بکات".
مالیکی باسی لهوهكردوه، "حکومەت بە دواخستنی پێشکەشکردنی خشتەی بودجە یاساکەی پێشێلکردوە".
وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ پلەبەرزکردنەوە و پاداشت و حیسابکردنی بڕوانامەی بۆ فەرمانبەرانی ناو بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڕاگەیاند، وەزارەته‌كه کارمەندانی خۆی ڕاسپاردوە بۆ تەواوکردنی ئەو ڕێکارانە بۆ فەرمانبەرەکانیان.

