دەستگیرکردنی ٣ تیرۆریستی داعشی لەسلێمانی ڕاگەیەندرا
بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش, بەهەماهەنگی ئاڵۆگۆڕی زانیاری لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی عێراق لەسنووری (سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور) توانیان( ٣ )تیرۆریستی داعش دەستگیربکەن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ئاسایشی هەرێم کەدەستی موتەڵع کەوتووە تیایدا هاتووە"لەماوەی ٦ تا ٢١ی ٢٠٢٥/٥ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسێ چالاکی جیاوازدا، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری وورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تیرۆریستان توانیان ٣ تیرۆریستی داعش لەدەورووبەری سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور, دەستگیربکەن کە لەلایەن دادگاکانەوە داواکراو بوون، لەڕابردوودا ئەندامی چالاکی گرووپی تیرۆریستی داعش بوون.
وتیشی لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (٤)ی تیرۆر ڕاگیراون و ڕووبەڕوی یاساکرانەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
