شاندێکی ئەمریکی ستایشی سەرکەوتنەکانی بەغدا دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دەکات
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە پێشوازی کرد لە سیناتۆرەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ئانگس کینگ و جەیمس لانکفۆرد و شاندەکەی یاوەریان.
وتیشی سودانی جەختی لەسەر گرنگی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ ئەمریکا کردەوە، و هیوای پەرەپێدانیانی خواست لە بوارە جیاجیاکاندا، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و وزە و وەبەرهێنان و ڕۆشنبیری، و ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد، لەچوارچێوەی گفتوگۆکاندا بۆ گواستنەوە بۆ قۆناغی نوێ و هاوکاری ئەمنی لەبواری ڕاوێژکردن و بنیاتنانی توانای هێزە ئەمنییەکانی عێراق.
روونیشیکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە سەقامگیری ئاشکرای عێراق کرد، کە لە بارودۆخی ئابووری و گەشەسەندندا ڕەنگی داوەتەوە و جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت هەنگاوی یەکلاکەرەوەی ناوە لە کەرتی نەوت و گازدا و دەستکەوتی گرنگی تێدا بەدەستهێناوە، کە دەبێتە هۆی پەرەپێدانی هاوکاری و وەبەرهێنان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەم بوارەدا.
لە لای خۆیانەوە ئەندامانی شاندەکە پیرۆزبایییان لە عێراق کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی بەستنی لووتکەی عەرەبی و گەشەپێدان و ئەوەی ئەو وڵاتە دەتوانێت تێیدا بەشداری بکات لەبەدیهێنانی سەقامگیریی ناوچەکە، لەبەر ڕۆشنایی ڕۆڵی گەورەی لەم بوارەدا، هەروەها سەرسامی خۆیان دەربڕی بۆ پێشکەوتنی بەرچاوی عێراق لەسەر ئاستی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنان و گەشەپێدان و سەرکەوتنی حکومەت لەبوارە جیاجیاکاندا و خواستی خۆیان بۆ بەهێزکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەهەموو بوارەکاندا دەربڕی.
