عەون زیاب: لەگەڵ توركیا گەیشتووەتە ڕێككەوتن بۆ ئەوەی ڕۆژانە 500 مەتر سێجا ئاو لە ڕووباری فوراتەوە بەربداتەوە
ئەمڕۆ شەممە عەون زیاب عەبدوڵڵا وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان ئاشكرای كرد، عێراق لەگەڵ توركیا گەیشتووەتە ڕێككەوتن بۆ ئەوەی ڕۆژانە 500 مەتر سێجا ئاو لە ڕووباری فوراتەوە بەربداتەوە.
وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا کە موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: عێراق و توركیا ڕێككەوتوون لەسەر ئەوەی ڕۆژانە 500 مەتر سێجا ئاو لە ڕووباری فوراتەوە بەربدەن، ئاماژەی بەوەشكرد لیژنە هاوبەشەكان لەگەڵ هەردوو وڵاتی ئێران و توركیا بەردەوامن لە كاركردن بۆ دەستەبەركردنی پشكی ئاوی وڵات لە هەردوو وڵات.
هەروەها ووتیشی : عێراق بەردەوامە لە جێبەجێكردنی مەرجەكانی ڕێككەوتنی چوارچێوە لەگەڵ توركیا، لەوانەش جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی ژێرخانی لەلایەن لایەنی توركیاوە لە كەرتی ئاودێری و دەستەبەركردنی بەردەوامی لێشاوی ئاو لە خاكی توركیاوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو دەستپێشخەرییە هەرێمییەی كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پاراستنی ڕووبارەكانی دیجلە و فورات دەستیپێكردووە، ئامانجی دڵنیابوونە لە بەردەوامی ڕۆیشتنی ئەو دوو ڕووبارە و پاراستنیان لە ناوخۆدا.
ڕوونیشیكردەوە : هەوڵەكانی وەزارەت سەركەوتوو بووە لە پاراستنی بەردەوامیی ئاوی تاڵاوەكان سەرەڕای ئەو كەمی ئاوە زۆرەی وڵات بەدەستیەوە دەناڵێنێت و نەبارینی بارانبارینی زۆر.
ڕوونیشی كردەوە : كە عێراق لە ڕاستیدا پێویستی بە دروستكردنی بەنداوی عەمباركردن نییە، بۆشایی عەمباركردنی گەورە لە بەنداوەكانی ئێستا هەیە، بە نزیكەی 7 ملیار لیتری زیادە لە بەنداوی موسڵ، 4 ملیار لیتر لە بەنداوی سەرسار، و 8 ملیار لیتری زیادە لە بەنداوی حەدیسە مەزەندە دەكرێت.
