شاسوار عەبدولواحید: پارتی و یەکێتی گرفتیان دروست کرد بۆ پێکهێنانی بەرەی ئۆپۆزسیۆن
شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند، ئەگەر هەڵبژاردن سوودی نییە بۆچی پارتی و یەکێتی بە هەڕەشە ئەندامەکانی خۆیان دەبەن، دەشڵێت، پارتی و یەکێتی لە رێگای هەندێک لایەنەوە گرفتیان دروست کرد بۆ پێکهێنانی بەرەی ئۆپۆزسیۆن.
ئەمڕۆ شەممە ٢٤ـی ئایاری ٢٠٢٥، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا باسی لەوەکرد، "به محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقم وت كه نه‌ناردنی مووچه ته‌نها هاوڵاتیان و مووچه‌خۆران لێی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، نه‌ك پارتی و یه‌كێتی و ئه‌وان ده‌توانن سزای كۆمپانیاكانی پارتی بده‌ن نه‌ك هاوڵاتیان".
وتیشی، ئه‌وه‌ی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی به خه‌ڵكی كوردستانیان كردووه، دوژمنانی كورد نه‌یانكردووه، نه‌خوێندنمان خوێندنه، نه زانكۆكانمان ئه‌و ئاسته‌ی جارانیان هه‌یه و خه‌سته‌خانه‌كانیشیان داگیر كردووه و هه‌موویان كردووه به كه‌رتی تایبه‌ت، ته‌نانه‌ت ده‌رمان له به‌غداوه دێت و له‌ناو نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان دابه‌ش ناكرێت، له کۆگاکان ده‌یهێڵنه‌وه و دواتر به‌سه‌رده‌چێت و فڕێی ده‌ده‌ن.
باسی لەوەشکرد، پارتی و یەکێتی بە هەموو شیوەیەک خەڵک سارد دەکەنەوە لە دەنگدان ئەگینا ئەگەر هەڵبژاردن سوودی نییە بۆچی پارتی و یەکێتی بە هەڕەشە ئەندامەکانی خۆیان دەبەن.
