خولی ئیسپانیا.. ریاڵ مەدرید بە دوو گۆڵی کیلیان مباپێ لە سۆسیدادی بردەوە
لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بە دوو گۆڵی کیلیان مباپێ لە سۆسیدادی بردەوە و بە پلەی دووەمی کۆتایی بە وەرزەکە هێنا.
لە کۆتا یاریی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا و لە یاریی ماڵئاوایی لە کارلۆ ئەنچیلۆتی و لوکا مۆدریچ یانەی ریاڵ مەدرید میوانداری ریاڵ سۆسیدادی کرد.
تایمی یەکەم، ریاڵ مەدرید یارییەکی نایابتری لە یانەی میوان ئەنجامدا و لە خولەک 38 کیلیان مباپێ چووە سەر تۆپی لێدانی سزا، کیلیان لێدانەکەی لەدەستدا بەڵام دوای گەڕانەوەی تۆپەکە گۆڵی پێ تۆمارکرد، نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەم، یارییەکە بە هەمان سیناریۆ بەردەوامبوو، لە خولەکی 83 مباپێ گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی نوسییەوە، بە دیاریکراویش لە خولەکی 88 لوکا مۆدریچ گۆڕانکاری پێکرا و یاریزانانی هەردوولا بە رێزێکی زۆرەوە ماڵئاواییان لێکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی ریاڵ مەدرید کۆتایی هات، بەم ئەنجامە مێرەنگی بە کۆکردنەوەی 84 خاڵ و بە پلەی دووەم کۆتایی بەم وەرزەی لا لیگا هێنا.
