سەمیر هەورامی: ئەگەر تەیف سامی لە دەرەوەی وڵات بێت كەسێكی دیكە دەتوانێت واژوو لەسەر ناردنی مووچە بكات
وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەبارەی مووچەی مانگی پێنج دڵنیایی دەدات و دەڵێت، “ئەگەر تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە دەرەوەی وڵات بێت كەسێكی دیكە دەبێتە بریكاری و دەتوانێت واژوو لەسەر ناردنی مووچە بكات”.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لیستی مووچەی مانگی پێنج بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەكراوە و ئەمڕۆ وەفدێكی تەكنیكی لیستەكەكەیان رادەستی چاودێریی دارایی عێراق كردووە و وردبینی تێدا دەكرێت و دەدرێتە فەرمانگەی ژمێریاری و دواتر رەوانەی نووسینگەی وەزیری دارایی عێراق دەكرێت.
وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، جەختیكردەوە وتیشی، “ئەگەر تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە وەزارەت لە دەرەوەی وڵات بێت لە بری ئەو كەسێكی دیكە دەبێتە بریكاری دەتوانێت واژوو لەسەر ناردنی مووچە بكات كە چاوەڕوانیش دەكرێت بەر لە جەژن مووچە بنێردرێت”.
