بەرپرسێکی نووسینگەی ڕێبەری ئێران: ئەمریکا تاوانباری بەئەنجامنەگەیشتنی دانوستانەکانە
جێگری کاروباری نێودەوڵەتیی نووسینگەی ڕێبەری ئێران وتی: ئەگەر دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا بەئەنجام نەگای، ئەمریکا تاوانبارە کە ویستی ناژیرانەیە هەیە و دەڵی ئێران نابێ پیتاندنی هەبێت.
موحسن قومی جێگری کاروباری نێودەوڵەتیی نووسینگەی ڕیبەری ئێران لە ڕیوڕەسمی نرخاندنی ڕۆژی بەرخۆدان و یادی حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران، وتی: ئێمە دەبێ ڕێگەی شەهیدان تا گەیشتنە لووتکە درێژە پێ بدەین و دەزانین کە ڕژیمی زایۆنی گرووپێکی جەنایەتکار و کۆمەڵکوژە.
ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە بە دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا، وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە دانوستانەکاندا ڕاستگۆیانە هەڵسوکەتی کردووە و بە دوای هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و بەهرەمەندی لە وزەی ناڤۆکییە. ئەگەر ئەم دانوستانانە نەگاتە ئەنجام، ئەمریکا تاوانبارە کە ویستی ناژیرانەیە هەیە و دەڵی ئێران نابێ پیتاندنی هەبێت.
