سودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دووبارە پێکهێنانەوەی کۆمپانیا گشتییەکان دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دووبارە پێکهێنانەوەی کۆمپانیا گشتییەکان دەکات
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دووبارە پێکهێنانەوەی کۆمپانیا گشتییەکانی کرد.
وتیشی لەکۆبوونەوەکەدا پرسەکانی سەر کارنامەی لیژنەکە و میکانیزمی کاری لیژنەکە تاوتوێکران کە ئامانجی زیادکردنی داهاتی نا نەوتی و چاکسازی کۆمپانیا گشتییەکان و پێداچوونەوە بەجێبەجێکردنی بڕیارەکانی پێشووی پەیوەست بەچاکسازی ئیداری و دارایی و گرتنەبەری بنەمای ئابووری دروست لەهەڵسەنگاندن و بەڕێوەبردنیاندا، بەشێوەیەک کە سەرچاوەی گەنجینەی دەوڵەت بەهێز بکات و پشتیوانی و پەرەپێدانی مافەکانی کرێکاران لەکۆمپانیا حکومییەکاندا بکات.
ڕوونیشیکردەوەکۆبوونەوەکە ڕاسپاردەی (یەکەم/1) لە کۆنووسی کۆبوونەوەی لیژنەی لاوەکی تایبەت بە (سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی پۆلێنکردنی کۆمپانیاکان)ی پەسەندکرد، سەبارەت بە دامەزراندنی کۆمپانیای گشتی بۆ ئاوەدانکردنەوە و دابینکردن و وەبەرهێنانی زانستی، هەروەها ڕاسپاردەی (دوورم/2) لە کۆنووسی کۆبوونەوەی لیژنەی لاوەکی پەیوەندیدار بە (سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی پۆلێنکردنی کۆمپانیاکان سەبارەت بە دووبارە پۆلێنکردنەوەی کۆمپانیا پەیوەندیدارەکان) پەسەند کرد.
ڕاسپاردەی (یەکەم/3) لە کۆنووسی کۆبوونەوەی لیژنەی لاوەکی تایبەت بە (سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی پۆلێنکردنی کۆمپانیاکان) سەبارەت بە ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسی ڕۆژی جیهانی وەبەرهێنان و ڕاسپاردەی (یەکەم/4) لە کۆنووسی کۆبوونەوەی لیژنەی لاوەکی تایبەت بە (سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی پۆلێنکردنی کۆمپانیاکان سەبارەت پەڕاوی سیاسەتی ئابووری گشتی جگە لە پەسەندکردنی ڕاسپاردەی (یەکەم/5) لە کۆنووسی کۆبوونەوەی لیژنەی لاوەکی تایبەت بە (سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی پۆلێنکردنی کۆمپانیاکان سەبارەت بە خەرجکردنی بڕی سووتەمەنی).
