بودجەی ساڵی ٢٠٢٥ لەسەر مێزی سودانییە: گرنگیدان بە مووچە و بەرنامەی حکومەت
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ دووشەممە پابەندبوونی حکومەتی دووپاتکردەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بودجە لە جێبەجێکردنی خشتەکانیدا ئەولەویەتەکانی لەخۆدەگرێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی کرد لە سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمان عەتوان سەید حەسەن عەتوانی.
وتیشی لە دیدارەکەدا دوایین ئامادەکارییەکان بۆ ئامادەکردنی خشتەی بودجەی 2025 و میکانیزم و پلانەکانی دەستەبەرکردنی دابینکردنی مووچە و خەرجیەکان بەپێی کەرت و چالاکیەکانی ئەمساڵ تاوتوێکرا.
ڕایشیگەیاند سودانی جەختی لەسەر پەرۆشی حکومەت کردەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بودجە لە جێبەجێکردنی خشتەکانیدا ئەولەویەتەکانی لەخۆدەگرێت، بەمەبەستی تەواوکردنی بڕگەکانی بەرنامەی حکومەت، بە تایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بەدابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و تەواوکردنی پرۆژەکان، بۆ بەدیهێنانی خواستی هاوولاتیان لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق.
