بەریتانیا ... ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بەناو هاندەرانی یانەیەکی وەرزشیدا
پۆلیسی لیڤەرپووڵ رایگەیاند، شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆی کردووە بە ناو هاندەرانی یانەی لیڤەرپووڵدا و لەئاکامدا چەند کەسێک برینداربوون .
ئەمڕۆ دوو شەممە ، لە کاتی ئاهەنگێڕانی هاندەرانی یانەی لیڤەرپووڵ بە بۆنەی بە دەستهێنانی نازناوی ئەمساڵی خولی نایابی وڵاتەکەیان، ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بەناویاندا و چەند کەسێک برینداردەکات.
بۆ تەندروستییەکی باش لە بەیانیاندا ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکە
هەروەها، بە گوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاوبووەتەوە، دوای رووداوەکەش دەستبەجێ کەسەکە لەلایەن هاندەرانەوە لە شوێنی رووداوەکە دەستیگردەکرێت و دواتر رادەستی پۆلیسی شارەکەی دەکەن.
پۆلیس لەبارەی شۆفێرەکەشە وتی، پیاوێکی تەمەن ٥٣ ساڵە و خەڵکی لیڤەرپوولە، بەڵام هیچ زانیارییەکی دیکەی تائێستا لەسەر ناسنامەکەی بڵاونەکردووەتەوە و تا ئێستاش ئاماژەی بە ژمارەی قوربانییانی رووداوەکە نەکردووە.
دەشڵێت، خزمەتگوزاریی فریاگوزاریی سەرەتایی گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و لێكۆڵینهوهكانیش لهم بارهوه دهستیان پێ كردووه و دواتر وردهكاری و ئهنجامهكان بڵاودهكهنهوه.
