سودانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد لێکۆڵینەوە لە ڕێگاکانی ئاسانکاری بۆ کارەکانی ستارلینک بکەن
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای سپەیس ئێکس (ستارلینک) کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراووێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی کرد لە شاندێکی کۆمپانیای سپەیس ئێکس (ستارلینک)، کە کۆمپانیایەکی ئەمریکییە و تایبەتمەندە بە تەکنەلۆژیای تۆڕ و زانیاری و پەیوەندییەکان، لە میانی دیدارەکەدا پێداچوونەوەیان بە لایەنەکانی هاوکاری لە بواری پەیوەندییەکان و ئەو خزمەتگوزاریانە کرد کە کۆمپانیاکە پێشکەشی دەکات لەگەڵ ناوچەکانی ڕووماڵکردن.
وتیشی لە بەشێکی تری دیدارەکەدا سودانی جەختی لەوە کردەوە کە عێراق ئەمڕۆ چەندین دەرفەتی وەبەرهێنانی ئومێدبەخش لەخۆدەگرێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو گەشەکردنە خێرا و فراوانبوونی شارستانی و خزمەتگوزارییەی کە بەخۆیەوە دەیبینێت، هەروەها تیشکی خستە سەر گرنگی پەیوەندی ستراتیژی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی چوارچێوە و یاداشتەکانی تری لێکتێگەیشتنی دوولایەنە، کە درێژدەبێتەوە بۆ بوارە جیاوازەکانی ئابووری و زانستی و گەشەپێدان.
سودانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد لێکۆڵینەوە لە ڕێگاکانی ئاسانکاری بۆ کارەکانی کۆمپانیای سپەیس ئێکس (ستارلینک) بکەن لەگەڵ خێراکردنی ڕێوشوێنە پێویستەکان، و بەخێرهاتنی کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆجیای کرد، بەتایبەتی ئەمریکییەکان، بۆ ئەوەی لە عێراق کاربکەن و ئەگەری هاوکارییان لەگەڵ کەرتی تایبەتی عێراق هەبێت، لە چوارچێوەی دیدگای حکومەت بۆ گۆڕانکاری دیجیتاڵی.
لە لای خۆیەوە شاندی کۆمپانیاکە ئامادەیی خۆیان بۆ کارکردن لە عێراق و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و هاوکاری لە بازاڕی عێراق دەربڕی، ئەوەشیان ڕوونکردەوە کە خزمەتگوزارییەکانی ستارلینک بەشدار دەبن لە گۆڕینی دیجیتاڵی و بەکارهێنانی بۆ دامودەزگاکانی کەرتی گشتی و تایبەت، و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، و بەدەستهێنانی خۆشگوزەرانی ئابووری لە چوارچێوەی هاریکاری دوو قۆڵی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکاندا.
