المطلع
عاجل

post-image

زیاتر لە 40 ملیۆن هاوڵاتی لە پرۆسەی نوێكردنەوەی داتاكانى وەزارەتی بازرگانی بەشدارن ‏


23:39 عێراق
2025-05-30
59838

وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند: زیاتر لە 40 ملیۆن هاوڵاتی دەخرێنە ناو پرۆسەی نوێكردنەوەی داتاكانەوە، دوای ئەوەی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگای بەسرە بە فەرمی پەیوەست بوون بەو پرۆگرامە نیشتمانییە.
ئەمڕۆ هەینی ،‏وتەبێژی فەرمی وەزارەتەكە محەمەد حەنون كەریم، لە بەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە: لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی وەزارەتی بازرگانی بۆ نوێكردنەوەی داتا و فراوانكردنی بنكەی سودمەندانی خزمەتگوزارییە حكومییەكان، زیاتر لە 40 ملیۆن هاوڵاتی عێراقی خراونەتە ناو پرۆسەی نوێكردنەوەی داتاكانەوە، دوای ئەوەی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگای بەسڕە بە فەرمی پەیوەست بوون بە داتا نیشتمانییەكان بۆ نوێكردنەوەی داتان.
‏حەنون ئاماژەی بەوەشكرد: كارەكان بەردەوامن بۆ دەستپێكردنی پرۆسەی نوێكردنەوە لە پارێزگاكانی زیقار و كەربەلای پیرۆز لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانێكی تۆكمە بۆ گرتنەوەی سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بەبێ جیاوازی.
‏حەنون داوای لە هاووڵاتیانی ئەو پارێزگایانە كرد كە لە ئێستادا نوێكردنەوەكە دەستیكردووە، دەستبەجێ داتاكانیان نوێبكەنەوە لە ڕێگەی ناوەندە دیاریكراوەكان یان پلاتفۆرمە ئەلیكترۆنییە پەسەندكراوەكانەوە، جەختیشیكردەوە: كە نوێكردنەوەی داتاكان هەنگاوێكی بنەڕەتییە بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە حكومییەكان كە پێشكەش دەكرێن، هەروەها نوێنەرایەتی بناغەیەكی بنەڕەتییە بۆ بنیاتنانی سیستەمێكی دیجیتاڵی دادپەروەرانە و كاریگەر كە خزمەت بە هاوڵاتی عێراقی بكات.
‏تەئكیدیشیكردەوە: وەزارەت داوا لە سەرجەم دەزگاكانی ڕاگەیاندن و گروپە كۆمەڵایەتییەكان دەكات هاوكار بن لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە گرنگی ئەم پرۆسەیە، بە لەبەرچاوگرتنی كاریگەرییە ڕاستەوخۆكانی لەسەر باشتركردنی ئەدای حكومەت و بەرزكردنەوەی كارایی دابەشكردنی خۆراك و خزمەتگوزارییەكانی دیكە. وتیشی: بەردەوام دەبین لە ئاگاداركردنەوەی هاوڵاتیان لە پارێزگا تازە وەرگیراوەكان و هەنگاوەكانی داهاتووی مۆدێرنكردن.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 6212
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 4949
ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

2026-03-27 23:59 6158
سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

2026-03-27 23:58 5850
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

2026-03-27 23:55 4924
واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

2026-03-27 23:54 4629
كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

2026-03-27 23:52 5285
فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

2026-03-27 23:49 4861
هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

2026-03-27 23:46 4714
هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

2026-03-26 23:13 6722
سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

2026-03-26 19:49 5346
ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

2026-03-22 21:20 10973
پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

2026-03-22 21:16 8584
سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

2026-03-22 21:14 10565
ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

2026-03-22 21:12 9851
ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

2026-03-22 21:10 3607
وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

2026-03-22 16:15 9390
بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

2026-03-22 16:13 4681