لایەنە کوردیەکان بۆ تاوتوێی کردنی چەند دۆسیەیەکی سیاسی و پرسی مووچە لەهەولێر کۆبونەوە
ئەمڕۆ شەممە، لایەنە کوردیەکان بۆ تاوتوێی کردنی چەند دۆسیەیەکی سیاسی و پرسی مووچە لەهەولێر لەسەر دەستپێشخەری پارتی کۆبونەوە.
بڕیارە لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی گشتیی ئێستای عێراق، هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بكرێت و هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە كۆبونەوەكە لە بەرانبەر بڕیاری وەزارەتی دارایی عێراق بۆ نەناردنی موچەی هەرێم بخرێتەڕو.
هەریەک لەپارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان (كوردسات) و پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان هەروەها بزوتنەوەی ئیسلامی و بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی و پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان و حزبی زەحمەتكێشان و نوێنەری هەریەک لایەنەكانی توركمان و كریستیان.
جێی ئاماژەیە هەریەک لە فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لە پشكی پارتی و سالار لالە سەرحەد و د. مەجید حەمەئەمین، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لەسەر ئاستی باڵا ئامادەی کۆبونەوەکە بوون.
